ڤیدیۆ؛ تۆرنتۆ له‌ سان ئه‌نتۆنیۆی برده‌وه‌

27-01-2020
ئیحسان تاهیر
تۆرۆنتۆ راپتۆرز ـ سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز 110 ـ 106 خاڵ
تۆرۆنتۆ راپتۆرز ـ سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز 110 ـ 106 خاڵ
نیشانەکردن تۆرۆنتۆ راپتۆرز سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرز
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

تۆرۆنتۆ راپتۆرز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزی برده‌وه‌ له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكی.

تۆرۆنتۆ راپتۆرز ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و زۆر به‌ زه‌حمه‌ت، به‌ ئه‌نجامی 110 ـ 106 خاڵ شكستی به‌ سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرزی خاوه‌ن یاریگه‌ هێنا.

به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ رێزیان له‌ كۆبی براینتی ئه‌فسانه‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكا گرت، كه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی، له‌ ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاستی به‌رزی باسكال سیاكامی یاریزانی تۆرۆنتۆ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپی میوان، كه‌ به‌ته‌نیا 35 خاڵی تۆماركرد.

تۆرۆنتۆ به‌ 32 سه‌كه‌وتن و 14 دۆڕان، پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گرتووه‌، له‌ كاتێكدا سان ئه‌نتۆنیۆ له‌ پله‌ی نۆیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوای دێت، به‌ 20 سه‌كه‌وتن و 25 دۆڕان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە