له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می بۆندسلیگادا، لایپزیگ و ڤۆلفسبۆرگ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
له یه‌كه‌م یارییدا لایپزیگ به ئه‌نجامی 2 ـ 1 له ئینتراخت فرانكفۆرتی برده‌وه و تیمۆ ڤێرنه‌ری هێرشبه‌ری لایپزیگ به بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، له خوله‌كی 10دا به تۆماركردنی گۆڵێك دیارییه‌كی پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی كرد و لایپزیگی پێشخست.
له خوله‌كی 80دا یوسف بۆلسۆن گۆڵی دووه‌می بۆ لایپزیگ تۆماركرد.
به‌ر له كۆتاییهاتنی یارییه‌كه به خوله‌كێك، گۆنسالۆ باسینسیا گۆڵێكی بۆ فرانكفۆرت تۆماركرد، به‌ڵام هیچی له ئه‌نجامه‌كه نه‌گۆڕی و خۆی و یانه‌كه‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه‌یان بۆ لایپزیگ به‌جێهێشت.
له یاری دووه‌مدا ڤۆلفسبۆرگ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا 3 ـ 0 له هێرتا به‌رلینی برده‌وه.
له خوله‌كی 7 فۆت فیگۆرست گۆڵی یه‌كه‌می به لێدانی سزا تۆماركرد. له خوله‌كی 82دا بریكالۆ گۆڵی دووه‌می بۆ ڤۆلفسبۆرگ زیادكرد و له كۆتاخوله‌كیشدا جیرۆم رۆسیلۆن گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی میوان تۆماركرد.
دوای ئه‌نجامی ئه‌م دوو یارییه، لایپزیك به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ چووه پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ند و فرانكفۆرتیش به 3 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت. ڤۆلفسبۆرگ 6 خاڵی هه‌یه و چواره‌می ریزبه‌نده، هێرتا به‌رلینیش به خاڵێك پله‌ی یانزده‌هه‌می گرتووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ