ڤیدیۆ؛ ئەمریکا میدالیا زێرەکانی لە ئۆڵیمپیاددا بەرزکردەوە

26-07-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مەلەوانانی ئەمریکا
مەلەوانانی ئەمریکا
نیشانەکردن ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەمریکا میدالیایەکی دیکەی زێڕی لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆدا بردەوە، دوای ئەوەی لە یاریی مەلەوانی 4 جار 100 مەتریی ئاستی پیاواندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

تیپی ئەمریکا بە ئاستێکی بەرزەوە لە رکابەرییەکەدا دەرکەوت و بە سەرکردایەتی بلەیک پیرۆنی و بۆین بیکەر، توانیی پلەی یەکەمی یارییەکە و میدالیای زێڕی رکابەرییەکە بباتەوە.

ئەمریکییەکان ماوەی رکابەرییەکەیان بە 3 خولەک و 8 چرکە و 97 لە بەشی هەزاری چرکە تەواوکرد و میدالیای زێڕیان بردەوە، لە پلەی دووەمی رکابەرییەکە ئیتاڵیا بە 3 خولەک و 10 چرکە و 11 لە بەشی هەزاری چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی و میدالیای زیوی بردەوە.

میدالیای بڕۆنزی رکابەرییەکەش بەشی ئوسترالیا بوو، کاتێک مەلەوانەکەی بە 3 خولەک و 10 چرکە و 22 لە بەشی هەزاری چرکە گەیشتنە خاڵی کۆتایی رکابەرییەکە.

ئەمریکا تاوەکو ئێستا 6 میدالیای زێڕی لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆدا بردووەتەوە و کۆی گشتی میدالیاکانیشی 13 میدالیایە، لە ریزبەندی دووەم دوای چین کە 15 میدالیای بەدەستهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە