زرغام ئیسماعیل روویکردە یانەی زەورا

26-06-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی زەورا بەفەرمی زرغام ئیسماعیلی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شورتەی گواستەوە بۆ ریزەکانی.

نەوارس کە نازناوی یانەی زەورایە بەفەرمی گواستنەوەی زرغام ئیسماعیلیان راگەیاند، بەڵام رۆژی شەممە یاریزانەکە گرێبەستەکەی واژۆدەکات.

هۆکاری دواخستنی واژۆکردنی گرێبەستەکەی زرغام بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەی زەورا بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەحمەد رازیی ئەفسانەی پێشووی یانەکە و عێراقەوە پرسەیان داناوە و سبەی پرسەکەی کۆتاییدێت.

زرغام بەهۆی ئەوەی کە یانەی شورتە دەستپێشخەرییان نەکردووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا، بە ئاشکرا ئەوەی راگەیاند کە دەیەوێ یانەکەی جێبهێڵێت.

زرغام کە تەمەنی  26 ساڵە و لە ساڵی 2013ـەوە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق یاریدەکات، بەڵام لە هەفتەی پێشوودا لەلایەن دەستەی کاتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە سڕکرا و لە هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە و بە بڕێک پارەش سزادرا، بەهۆی ئەوەی پێشێلی رێنماییەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا کردووە لەگەڵ عەلا مەهاویی یاریزانی هەڵبژاردەکەدا بەیەکەوە سڕکران.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە