رووداو ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ تیپی كچانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێی ئافره‌تان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، یانه‌ی تاكۆنی ئافره‌تانی كڕی و بڕیاریدا ئه‌و تیپه بكاته تیپی ریال مه‌درید و له‌مه‌ودوا به‌شداری له خولی تۆپی پێی ئافره‌تانی ئیسپانیا بكات، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سه‌رۆك یانه‌یه كه به ده‌ستكراوه ناسراوه، پاره‌یه‌كی زۆر دابین بكات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی گه‌وره.

له‌وانه‌یه ئه‌و پێشبینیانه له جێگه‌ی خۆیان بن، چونكه رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی، له هه‌واڵێكدا ده‌ڵێت "فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێ بۆ تیپی ئافره‌تانی ریال مه‌درید گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارتای به‌رازیلی بكات".
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی ئافره‌تان بێت، كه تاوه‌كو ئێستا مارتای خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل 6 جار بووه‌ته باشترین یاریزانی جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ