کەریم بێنزیما دەیەوێ بگەڕێتەوە لیۆن

26-01-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

کەریم جەزیری بریکاری کارەکانی کەریم بێنزیمای هێرشبەری یانەی ریال مەدرید، ناوی ئەو یانەیە ئاشکرادەکات کە بێنزیما دەیەوێ دوای رۆیشتنی لە ریال پەیوەندی پێوە بکات.

جەزیری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی فەرەنسی، دەربارەی داهاتووی بێنزیما گوتی: "کەریم دەیەوێت وێستگەی داهاتووی یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بێت، چونکە هەمیشە باسی لیۆنم بۆ دەکات و تەماشای یارییەکانی ئەو یانە فەرەنسییەم بۆ دەکات، چونکە هەمیشە لیۆن لە دڵیدایە".

هەروەها گوتی: "خەونی کەریم ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بۆ ریزەکانی لیۆن بگەڕێتەوە و کاری زۆر گەورە و سەرسوڕهێن لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامبدات و هێمای کاپتنی لە قۆڵی بئاڵێنیت، کە یانەی منداڵیی بێنزیمایە".

لە کۆتایی قسەکانیدا جەزیری دەڵێت: "لیۆن هەموو شتێکی هەیە بۆ ئەوەی سەرنجی بێنزیمای بۆلای خۆی رابکێشێت، بەڵام کەریم نایەوێ کاتێک بگەڕێتەوە کە تەمەن و توانای جەستەیی یارمەتی نەدات بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە".

ماوەی گرێبەستی بێنزیما لە حوزەیرانی 2022 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەسەردەچێت.

کەریم بێنزیما لە لە هاوینی 2009 بەبەهای 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە، پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە