رووداو ـ هه‌ولێر
ڤیسێنتی دێل بۆسكی، راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیسپانی، پێیوایه كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی لاوی فه‌ره‌نسی ده‌توانێت جێگه‌ی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرێته‌وه.
دێل بۆسكی، گوتی "ئێمباپێ هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدایه كه بتوانێت جێگه‌ی مێسی و رۆناڵدۆ بگرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌وان".
راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، كه له‌گه‌ڵیدا نازناوی مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2013 بردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدیش دوو نازناوی چامپیۆنلیگی به‌ده‌ستهێناوه، گوتیشی "هه‌مان شت سه‌باره‌ت به ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدیش راسته".
دێل بۆسكی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رسامه به تواناكانی ئێمباپێ، به‌ڵام نه‌یمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێباشتره له‌و و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ناچار بكه‌م له نێوان نه‌یمار و ئێمباپێدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم ده‌ڵێم نه‌یمار باشتره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵه‌ی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه نه‌بووه‌ته نموونه‌ی به‌رزی یاریزانانی دیكه، به‌ڵام له رووی تواناكانییه‌وه زۆر باشه".
سه‌باره‌ت به به‌راوردی نێوان لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش، راهێنه‌ری ئیسپانی، راشكاوانه مێسی هه‌ڵبژارت و گوتی "سه‌باره‌ت به من مێسی باشترین یاریزانی مێژووه، ئه‌و باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وه له به‌های كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌م ناكاته‌وه، مێسی و كریستیانۆ هیچ سنوورێكیان نییه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ