دونارووما لە ئەیسی میلان دەڕوات

25-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئەیسی میلان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گفتوگۆکانی یانەی ئەیسی میلان لەگەڵ دونارووما گەیشتنە بنبەست و گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێناکرێتەوە.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی ئەیسی میلان ئامادەیە گرێبەستی جیانلویجی دونارووما نوێبکاتەوە، بەڵام ئامادەنییە بڕی گرێبەستەکەی زیاد بکات، لە بەرامبەردا دونارووما مەرجی ئەوەی داناوە ئەگەر گرێبەستەکەی زیاد نەکەن گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە، کێشەی هەردوولاش تەنیا لەسەر دوو ملیۆن یۆرۆیە.

هەردوولا ئامادەنین دەست لە خواستەکانیان هەڵبگرن، بەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دونارووما ئەیسی میلان جێدەهێڵێت، هەروەها گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتاییدێت، واتا ئەو گۆڵپارێزە دەتوانێت بە خۆڕایی یانەیە جێبهێڵێت.

لەلایەن خۆیەوە یانەی ئەیسی میلان هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ بۆ یانەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەستنیشاننەکراوە، دونارووماش بێ یانە نابێت و یوڤێنتوس هەوڵی زۆریداوە بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە و دەستەوارەی فەرمیشی پێکێشکراوە.

دوایین هەل و دوایین بڕیاری یەکلاکەرەوەش لە رۆژی 23ـی مانگی داهاتوودا دەبێت، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان رۆیشتنی لە یانە ئیتاڵییەکە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە دونارووما ئەیسی میلان جێدەهێڵێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە