ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتمۆند دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

24-08-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

بۆرووسیا دۆرتمۆند و كۆڵن یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می بۆندسلیگایان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتن به‌شی میوانه‌كه‌ بوو.

كۆڵن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ى بۆرووسیا دۆرتمۆندی كرد و به‌ 3 ـ 1 گۆڵ پێیدۆڕا.

كۆڵن سه‌ره‌تا باش ده‌ركه‌وت و له‌ رێگه‌ی دۆمینیك درێكسلێره‌وه‌ له‌ خوله‌كی 29 گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد.

له‌ گێمی دووه‌مدا بۆرووسیا دۆرتمۆند كۆنترۆلی یاریگه‌ی كرد و هه‌وڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی تاوه‌كو خوله‌كی 70 نه‌هاته‌دی، كاتێك جادۆن سانچۆ توانی تۆڕی كۆڵن بهه‌ژێنێت.

بۆرووسیا دۆرتمۆند سووربوو له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و له‌ خوله‌كی 86دا ئه‌شره‌ف حه‌كیمی گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و له‌ خوله‌كی 94یشدا پاكۆ ئه‌لكاسێر گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو یانه‌كه‌ی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌نده‌كه‌ هێشته‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ، كۆڵنیش به‌بێ خاڵ له‌ پله‌ی 15 گیرساوه‌ته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە