رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی ئارارات رایگه‌یاند به‌شداریی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ناكه‌ن و كێشه‌ی داراییان هه‌یه.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر سكرتێری یانه‌ی ئارارات به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی سه‌ر یانه‌كه‌مان و ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر یانه‌كه‌مان، ناتوانین به‌شداری وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "یانه‌كه‌مان كێشه‌ی دارایی هه‌یه و حكومه‌تی كوردستانیش به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئێستا هاوكاریی یانه وه‌رزشییه‌كان ناكات، بۆیه ئێمه به‌و بارودۆخه‌وه ناتوانین به‌شداریی خولی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ین.
یانه‌ی وه‌رزشیی ئارارات له ساڵی 1996ـه‌وه دامه‌زراوه و باره‌گه و یاریگه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی پیرمامه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ