له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی به‌ر له یاری لوتكه‌ی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ له نێوان لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵدا، رۆژنامه‌نووسان چه‌ند پرسیارێكیان له فیرجیل ڤان دایكی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد و ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی دانه‌وه:
رۆژنامه‌نووس: باشترین یاریزان یاریت له‌گه‌ڵ كردبێت؟
ڤان دایك: فێرمینۆ
رۆژنامه‌نووس: كێ به به‌هێزترین ركابه‌ری خۆت ده‌زانی؟
ڤان دایك: سێرخیۆ رامۆس
رۆژنامه‌نووس: گه‌وره‌ترین یاریت ئه‌نجام دابێت؟
ڤان دایك: كاتێك 4 به هیچ له بارسێلۆنامان برده‌وه
رۆژنامه‌نووس: باشترین راهێنه‌رت كێ بووه؟
ڤان دایك: رۆناڵد كومان و یۆرگن كلۆپ
رۆژنامه‌نووس: ده‌ته‌وێ ببیته راهێنه‌ر؟
ڤان دایك: نه‌خێر، له‌وانه‌یه كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ