ڤیدیۆ؛ پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی

24-06-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by CARMEN JASPERSEN / AFP
Photo by CARMEN JASPERSEN / AFP
نیشانەکردن پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی هالە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، کە چوار بلیتەکەی ئەو قۆناخە بەر ئەڵمانییەک، ئیسپانییەک، رووسییەک و کازاخستانییەک کەوتن.
 
دانیال مێدڤێدێڤی رووسی، خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندیی پاڵەوانێتییەکە، بەرامبەر رۆبێرتۆ باوتیستای تێنسزانی ئیسپانی دۆڕا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر حەوت پێنج و حەوت شەش
 
لە قۆناخی پێش کۆتاییدا باوتیستا رووبەڕووی ئاندرێ روبلێڤی رووسی دەبێتەوە، کە ئەمیش بە بردنەوە لە تالۆن گریکسپەری هۆڵەندی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر شەش سێ و شەش چوار بلیتێکی پێشکۆتایی وەرگرتووە.
 
بەشداریکردنی یانیک سینەری نۆیەمی ریزبەندیی جیهان لە ویمبڵدۆن کەوتە ژێر گومانەوە، دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە ناچاربوو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی هالەی کراوەدا، بەرامبەر ئەلێکساندەر بوبلیکی کازاخی بکشێتەوە، ئەگەرچی کاتێک کشایەوە، بە ئەنجامی حەوت پێنج و دوو هیچ لەدواوە بوو.
 
بوبلیک لە قۆناخی پێسکۆتاییدا رووبەڕووبووی ئەلێکساندەر زڤێرێڤی تێنسزانی ئەڵمانی دەبێتەوە، کە لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر حەوت پێنج  وشەش سێ لە نیکۆلاس جاریی تێنسزانی چیلی بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە