ڤیدیۆ؛ ریال بێتیس جامی شای ئیسپانیای بردەوە

24-04-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال بێتیس جامی شای ئیسپانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال بێتیس بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ڤالێنسیای بردەوە.
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی لا کارتوخا بەڕێوەچوو، کە بە درێژایی کاتی یاسایی و هەردوو نیوەی زیادکراو بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات و بە ناچاری پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.
 
سەرەتا بۆرخا ئیگلیسیاس لە خولەکی 11 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال بێتیس تۆمارکرد، بەڵام گۆگۆ دۆرۆ لە خولەکی 30ـدا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڤالێنسیا تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەم و لە هەردوو گێمی زیادکراویشدا هیچ تیپێک نەیتوانی جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی ئەوەی دیکە بهەژێنێت و پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، کە تێیدا ریال بێتیس 5-4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا.
 
ئەمە سێیەمجارە ریال بێتیس نازناوی جامی شای ئیسپانیا دەباتەوە، کە پێشتریش لە هەردوو وەرزی 1976-1977 و 2004-2005 جامەکەی بەدەستهێناوە.
 
هەرچی ڤالێنسیایە، پێشتر 8 جار ئەو جامەی بردووەتەوە، کە دوایینیان لە وەرزی 2018-2019 بوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە