ڤیدیۆ؛ بینفیکا و ئایاکس یەکسانبوون

24-02-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئایاکس بێنفیکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکسانبوون بلیتی یەکلاکردنەوەی نێوان بێنفیکای پۆرتوگالی و ئایاکسی هۆڵەندی دواخست بۆ یاریی گەڕانەوەی نێوانیان.
 
لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، بێنفیکای پۆرتوگالی لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری ئایاکسی هۆڵەندی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2ـ2 کۆتاییهات.
 
تیپی میوان دەستپێشخەربوو لە گۆڵکردن، کاتێک دوشان تادیچی سربی لە خولەکی 18 تۆڕی بێنفیکای هەژاند.
 
لە خولەکی 26 یانەی خاوەن یاریگە بە یارمەتی سێباستیان هالەری هێرشبەری ئایاکس گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، کاتێک بە هەڵە تۆڕی گۆڵەکەی خۆیانی هەژاند، بەڵام ئەو یاریزانە تەنیا 3 خولەکی بەسبوو بۆ ئەوەی هەڵەکەی قەرەبوو بکاتەوە و گۆڵی دووەم بۆ ئایاکس تۆمار بکات.
 
سێباستیان هالەری کوتدیڤواری، ئێستا بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەیە، کە دوو گۆڵ لە پێش نزیکترین رکابەریەتی، کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە.
 
نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی هۆڵەندییەکان بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا پۆرتوگالییەکان زۆر هەوڵیاندا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، تاوەکو رۆمان یاریمیتشۆکی یاریزانی ئۆکراینی لە خولەکی 72ـدا توانی گۆڵی دووەمی بێنفیکا و یەکسانبوونی یارییەکە تۆماربکات.
 
یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو یانە کۆتاییهات و لە 15ـی مانگی داهاتوو بلیتی سەرکەوتنی نێوانیان یەکلایی دەکەنەوە، کاتێک بێنفیکا لە یاریی گەڕانەوەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایاکس سەردانی ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە