رووداو ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی 13ی پرێمه‌رلیگدا، ئه‌مڕۆ 8 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه له‌وانه‌یه دیارترین رووخساری ئه‌م گه‌ڕه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی بێت بۆ پرێمه‌رلیگ.
له یاری ده‌ستپێكی ئه‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ی تۆتێنهام به سه‌رۆكایه‌تی مۆرینیۆ ده‌بێته میوانی وێستهام، كه به چاوپۆشین له بارودۆخی تۆتێنهام و ئایا مۆرینیۆ ده‌توانێت ئه‌و یانه‌یه له بارودۆخه خراپه‌كه‌ی ئه‌مساڵی رزگاربكات، هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان كه له‌مڕۆوه پرێمه‌رلیگ به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینیۆ چێژێكی زیاتری ده‌بێت.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌بێته میوانی كریستال پالاس و ئه‌ركی ئاسان نییه، كه ئه‌و یانه‌یه هه‌میشه له‌نێو یاریگه‌ی خۆیدا سه‌رئێشه بۆ میوانه‌كانی دروست ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له دوایین 4 یارییدا هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌واڵه باشه‌كه بۆ ئه‌و یانه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ی وێلفرێد زاها و جویل وارده له پێكان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یۆرگن كڵۆپی راهێنه‌ر له‌م یارییه‌دا له تواناكانی به‌رگریكاره كامیرۆنییه‌كه‌ی جویل ماتیپ بێبه‌ش ده‌بێت، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه محه‌ممه‌د سه‌ڵاح كه تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری له‌م یارییه‌دا نه‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
وێستهام ـ تۆتێنهام 15:30
ئارسناڵ ـ ساوسهامپتۆن 18:00
ئێڤێرتۆن ـ نۆرویچ سیتی 18:00
واتفۆرد ـ بێرنلی 18:00
كریستال پالاس ـ لیڤه‌رپوول 18:00
بۆرینمۆس ـ وۆلڤێرهامپتۆن 18:00
برایتۆن ـ لیسته‌ر سیتی 18:00
مانچێسته‌ر سیتی ـ چێڵسی 20:30
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ