رووداو-هەولێر
یانەی بۆکا جۆنیۆرز هەرچەندە سوپەر کلاسیکۆی بردەوە، بەڵام نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس و لە بەرامبەردا یانەی ریڤەرپلەیت بلیتی فایناڵی بڕی.
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس بۆ یانەکانی ئەمریکای لاتین، یانەی بۆکا جۆنیۆرز میوانداری یانەی ریڤەر پلەیتی رکابەری سەرسەختیکرد کە بە یاری سوپەر کلاسیکۆ ناسراوە، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی یانەی بۆکا کۆتاییهات، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە یاری چووندا دوو بە سفر دۆڕابوو، نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی.
یارییەکە 15 خولەک لە کاتی خۆی درەنگتر دەستیپێکرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاندەرانی بۆکا یاریگەیان تەژیکرد لە کاغەزی سپی، دواتر یاریگەکە پاککرایەوە و بۆکا جۆنیۆرز تاکە گۆڵەکەیان لە رێگەی یان هۆرتادۆ لە خولەکی 80 تۆماریکرد، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی کە یانەکە بگاتە فایناڵ و ماڵئاواییکرد.
ریڤەر پلەیت یاری كۆتایی بەرامبەر بە براوهی ههردوو یانهی بهرازیلی، فلامینگۆ و گریمیۆ دهكات، كه بهرهبهیانی پێنجشهممه لهسهر یاریگهی فلامینگۆ بهڕێوهدهچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ