رووداو – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، یاریزانانی خوله‌كانی ئه‌ڵمانیا پێویسته پشكنینێكی تایبه‌ت ئه‌نجامبده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوله‌كه ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی بێڵد ئام زۆنتاگ، لیژنه‌ی پزیشكی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا نووسراوێكی ئاراسته‌ی هه‌موو یانه‌كانی خوله‌كه كردووه، كه پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ، یاریزانانی ئه‌ڵمانیا له خوله‌كانی پله یه‌ك "بۆندسلیگا" و پله دوو پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، كه تایبه‌ته به سه‌ر.
ئاندریاس ناگال سه‌رۆكی یه‌كگرتووی خولی ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، پێكانه‌كانی سه‌ر بۆ وه‌رزشوانان زۆر ترسناكن، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه و به‌زۆره‌ملێی پشكنین بۆ هه‌موو یاریزانانی هه‌ردوو خول بكه‌ین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ