ئەفسانەیەکی ئێن بی ئەی وازدەهینێت

23-05-2023
ئیحسان تاهیر
کارمێلۆ ئەنتۆنی
کارمێلۆ ئەنتۆنی
نیشانەکردن کارمێلۆ ئەنتۆنی NBA
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خولی پیشەگەری باسکەی ئەمریکی ئەفسانەیەکی خۆی لەدەستدەدات، کە لە مێژووی ئێن بی ئەیدا تەنیا هەشت ئەفسانە زیاتر لەو خاڵیان تۆمارکردووە.
 
کارمێلۆ ئەنتۆنی، یاریزانی باسکەی یانەی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرز، کۆتاییهاتنی ژیانی وەرزشیی پڕ لە دەستکەوت و نازناوی لە خولی ئێن بی ئەی راگەیاند، کە بۆ ماوەی نۆزدە ساڵ بەردەوام بوو.
 
ئەنتۆنی، لە سەرەتای ژیانی پێش پیشەگەریدا، سەرکردایەتی تیپی سیراکیوزی کرد بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی باسکە لە کۆلیژی ئەمریکی، دواتر رووی لە خولی پیشەگەری ئەمریکی کرد، لەوێ 8 ساڵ لەگەڵ تیپی دێنڤەر ناگێتس لە ماوەی نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2011 بەسەربرد.
 
ئەو یاریزانە بەنێوبانگە دواتر رووی لە یانەی نیویۆرک نیکس کرد و لەوێ 6 ساڵی بەسەربرد و دواتر وەرزێکی لەگەڵ ئۆکلاهۆما سیتی تاندەر لە 2017 بۆ 2018 بەسەربرد و وەرزی دواتریش لە هیوستن رۆکێتس، دواتر دوو وەرزی لە یانەی پۆرتلاند ترایل بلیزەرز بەسەربرد، لەوێشەوە رووی لە یانەی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرز کرد و بڕیاری دا لەوێ کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی درێژخایەنی خۆی بهینێت.
 
لەمێژووی ئێن بی ئەیدا تەنیا 8 ئەفسانە لەو زیاتر خاڵیان تۆمارکردووە، کە بریتین لە لیبرۆن جەیمس، کەریم عەبدولجەبار، کارل مالۆنی، کۆبی براینت، مایکل جۆردان، دیرک نۆڤیتسکی، ویلت چەمبەرلین و شاکیل ئۆنیڵ پێش کارمێلۆ ئەنتۆنی کەوت، لە ژیانی وەرزشیدا 28 هەزار و 289 خاڵی بەدەستهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە