ڤیدیۆ؛ کاڤێندیچ وازدەهێنێت

23-05-2023
ئیحسان تاهیر
مارک کاڤێندیچ
مارک کاڤێندیچ
نیشانەکردن مارک کاڤێندیچ وازهێنان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مارک کاڤێندیچ، پایسکیلسواری بەنێوبانگی بەریتانی، رایگەیاند کە بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت. 
 
واز هێنانی ئەم پایسکیلسوارە لە کاتێکدایە کە هێشتا لە لووتکەی ئاستبەرزی خۆیدایە، بەو پێیەی خۆی رایگەیاندووە کە لەو ماوەیەی لەم وەرزەدا ماویەتی، هەوڵ بۆ شکاندنی ریکۆردی ژمارەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی قۆناخەکانی پێشبڕکێی بەنێوبانگی تۆر دی فرانسی بەناوبانگ دەدات.
 
پایسکیلسواری تیپی ئاستانە کازاخستان لە کاتی پشووەکانی پێشبڕکێی دی ئیتاڵیا هەواڵەکەی راگەیاند، لە کاتێکدا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی   قۆناخێکی پێشبڕکێیە بۆ جاری 53 لە ژیانی وەرزشیی خۆیدا.
 
کاڤێندیچی تەمەن 38 ساڵ، لە میانی یارییەکانی تۆر دی فرانس کە لە مانگی تەمموز دەستپێدەکات، هەوڵی شکاندنی ئەو ژمارە پێوانەییە دەدات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە