یانە گەورەکانی ئەوروپا شەڕیانە لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ

23-04-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگە و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن. 
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەڤان روودی گالێتی، پێشبینی دەکرێت برونۆ گیمارایش، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا یانەکەی بەجێبهێڵێت. 
 
رۆژنامەڤانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، چێڵسی، پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا چاودێری ئاستی یاریزانەکە دەکەن و هەوڵ دەدەن گرێبەستی لەگەڵدا بکەن. 
 
گرێبەستی گیمارایش لەگەڵ نیوکاسڵ زیاتر لە چوار ساڵی ماوە و لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت ماگپایس داوای بڕە پارەیەکی زۆر بکات لەپێناو دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە، لای خۆیەوە ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت نرخی گیمارایشی بە 85 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە