رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر راکێشرا و 5 رووبەڕووبوونەوەی ئاگرین ئەنجام دەدرێن.
تیروپشکەکە ئەمڕۆ لە شاری دوالا لە کامیرۆن راکێشرا و لە کۆی 10 هەڵبژاردەی سەرکەوتوو بۆ قۆناخی کۆتایی پێنجیان دەگەنە مۆندیالی قەتەر.
لەوانەیە یاریی مەغریب و کۆنگۆی دیموکراتی ئاسانترینیان بێت، بەو پێیەی ئێستا ئاستی مەغریب زۆر بەرزە و کۆنگۆی دیموکرات بەراورد بەو تیپێکی ئەوەندە باش نییە، هەموو یارییەکانی دیکە ئاگرینن و پێشبینیکردن بۆ ئەنجامەکانیان زەحمەتە.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەمشێوەیە بوو:
میسر - سەنیگال
کامیرۆن - جەزائیر
غانا - نەيجيريا
کۆنگۆی دیموکراتی - مەغریب
مالی - تونس
هەر رووبەڕووبوونەوەیەک بە دوو یاریی چۆن و گەڕانەوە بەڕێوەدەچێت، کە یارییەکانی چوون لە 23ـی مانگی سێ و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 29ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.
یارییەکانی چوون لەسەر یاریگەکانی میسر، غانا، کۆنگۆی دیموکراتی، مالی و کامیرۆن بەڕێوەدەچن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە سەنیگال، نەیجیریا، مەغریب، تونس و جەزائیر دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ