جارێکی دیکە هالاند تووشی پێکان بوو

22-10-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

راهێنەری دۆرتمۆند دابڕانی هالاندی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند

یانەی بۆروووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ ماوەی دوو هەفتە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری بێبەش دەبێت.

مارکۆ رۆز راهێنەری یانەی دۆرتمۆند رایگەیاند: "هالاند لە رانیدا هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات، هەر بۆیە بە پێی رێنماییەکانی تیمی پزیشکی یانەکە ناتوانێت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشداری یارییەکانی یانەکەمان بکات".

هالاند دوای دابڕانی بۆ ماوەی سێ هەفتە بەهۆی پێکانەوە گەڕایەوە نێو پێکهاتەی دۆرتمۆند، بەڵام جارێکی دیکە دووچاری پێکان بووەوە. جگە لە هێرشبەرە نەرویجییەکە هەریەکە لە نیکۆ شووڵز و تۆماس مونیر بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاری داهاتووی دۆرتمۆند بەرامبەر ئارمینا بیکەفێلد ناکەن"

هالاند دوای بێبەشبوونی لە چوار یاری ئەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان لە هەردوو یاریی یانەکەی بەرامبەر ماینز لە خولی ئەڵمانی و ئایاکس ئەمێستردام لە چامپیۆنزلیگ بەشداری کرد. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە