ئەو یاریزانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوول داوایان دەکرد چووە ریال بێتیس

22-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن نەبیل فەقیر
A+ A-
رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی ریال بێتیس گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی لیۆنی راگەیاند.

یانەی ریال بیتیس رایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرەی یانەی لیۆن، نەبیل فەقیر واژۆکردووە و ئەمڕۆ یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

گرێبەستی فەقیر لەگەڵ بێتیس بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆیە و بۆ ماوەی پێنج ساڵە، سبەی بە فەرمی یانە ئیسپانییەکە ئەو یاریزانە فەرەنسییە بە مێدیاکان دەناسێنێت.

لە وەرزی رابردوودا نەبیل یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکان و چەندین یانەی وەکو ریال مەدرید، لیڤەرپوول، پاریس سانجێرمان و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داوای ئەو یاریزانەیان دەکرد و دەستەوارەکانیش لە 60 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبوون، بەڵام دواتر فەقیری 26 ساڵان بڕیاریدا لە لیۆن بمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە