ڤیدیۆ؛ رێز لە فێدێرێر گیرا

22-06-2023
ئیحسان تاهیر
رۆجێر فێدێرێر
رۆجێر فێدێرێر
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە پاڵەوانێتی کراوەی هالەدا لە ئەڵمانیا، رێز لە رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سویسری گیرا، بەهۆی ئەوەی 10 نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێناوە.
 
دوێنێ چوارشەممە لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی کراوەی هالەدا، لە ئاهەنگێکی تایبەتدا رێز لە رۆجێر فێدێرێری ئەفسانەی تێنسی سویسری گیرا.
 
لە یاریگای گەورەی پاڵەوانێتییەکەدا لە میانی رۆژی رۆجێر فێدرێردا رێزی لەو ئەفسنە جیهانییە گیرا.
 
فێدێرێر کە 10 جار نازناوی پاڵەوانێتیی هالەی کراوەی بردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئاهەنگی 30 ساڵەی چالاکییەکەدا رێزی لێگیرا.
 
فێدرێر لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەراندا چووە نێو یاریگاکە، پێش ئەوەی دواتر لەگەڵ هەندێک هاندەر  وێنەی یادگاری بگرێت و واژۆیان بۆ بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە