ڤیدیۆ؛ لە تایلاند پاڵەوانێتییەکی شەڕکردن بەڕێوەچوو

22-04-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
پاڵەوانێتییەکە
پاڵەوانێتییەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە وڵاتی تایلەند، یارییەکانی پاڵەوانێتیی موای تای لەسەر ئاستی کوڕان بۆ چەند کێشێكی جیاواز بەڕێوەچوو. 
 
لە رکابەرییەکاندا یاریزانەکان کۆششی زۆریان کرد بۆ ئەوەی لەسەر ستەیجی رکابەرییەکان بمێننەوە و خۆیان بەدەستەوە نەدەن، لە چەند رووبەڕووبوونەوەی ئەوروپی و ئاسیاویدا، بەریتانییەکان باڵادەستیی خۆیان دووپاتکردەوە بوونە پاڵەوانی یاریی کۆتایی، لەلایەکی دیکەشەوە چەند لاتینییەکان چەند دۆڕاند. 
 
سەرەتا ژهانلۆ مارک سانگیاو، یاریزانی فلیپینی بەرامبەر بە ماتیاس فارینێلیی ئەرجەنتینی یاریکرد و توانی قفڵی بکات و وایلێبکات خۆی بدات بەدەستەوە. 
 
لە یاریی دووەمدا ئاسا تێن پاوی ئەمریکی لەگەڵ هان زی هاوی چینی یاریکرد و لە گەڕی سێیەمدا لێیبردەوە و سەرکێشییەکانی وەستاند. 
 
دواتر رکابەرییەکی بەهێز لە نێوان داسیلڤای بەریزیلی و ئیسی فیتیکیفوی ساوز ئۆکلاندی بەڕیوەچوو، ئەمەی دووەمیان یارییەکەی بردەوە. 
 
دوای ئەویش هەر بەرازلییەکی دیکە یاریکرد بەڵام ئەمەیان بردییەوە کە فیلیپی لۆبۆ بوو، توانی شکست بە سایماپیچی تایلەندی بهێنێت. 
 
لە یارییەکی دیکەشدا خەلیل ئەمیری تورکی لە جووڵەیەکی سەرنجڕاکێش توانی لە مۆریس ئابێڤیی سویسرای بباتەوە. 
 
ئینجا نۆرەی یارییە بەهێزەکەی نێوان جۆناتان هاگێرتی بەریتانی و نۆنگ ئۆ هامای تایلەندی هات، ئەم یارییە دوای چاوەڕێنییەکی زۆر کرا و لە کۆتاییدا یاریزانە تایلەندییە تەنیا بەرگەی یەک راوندی گرت و بەریتانییەکە بە لێدانێکی کوشندە بووە پاڵەوان و پشتێنی ئاڵتوونی بردەوە. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە