ڤیدیۆ؛ ئێمباپێ دوای ئەوەی کرایە کاپتنی فەرەنسا بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت

22-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی لاوی فەرەنسا، دوای ئەوەی وەک کاپتنی یەکەمی هەڵبژاردەکە دەستنیشانکرا بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەیدا دەردەکەوێت.
 
فەرەنسا دوای لە دەستدانی نازناوی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، رۆژی هەینی یەکەم یاریی خۆی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 ئەنجامدەدات، کاتێک لە ستاد دو فرانس لە پاریس میوانداریی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەکات.
 
یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا دەبێتە یەکەم یاری کە کیلیان ئێمباپێ تێیدا وەک کاپتنی یەکەمی هەڵبژاردەکە دەردەکەوێت، لەکاتێکدا تەمەنی 24 ساڵە.
 
ئێمباپێ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، مەشقەکانیان لە کەشێکی ئەرێنیدا ئەنجامدا و ئامانجیان ئەوەیە بەبردنەوەوە بچنە نێو رکابەرییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
 
دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەکە بڕیارییداوە کیلیان ئێمباپێ ببێتە راهێنەری یەکەمی هەڵبژاردەکە، دوای ئەوەی هوگۆ لۆریس وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا، ئانتوان گریزمانیش وەک کاپتنی دووەمی هەڵبژاردەکە دیارییکراوە.
 
فەرەنسا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی دووەم بەرامبەر هۆڵەندا، ئێرلەندا، یۆنان و جیبرالتار یارییدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە