رووداو دیجیتاڵ
هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتالی، کشانەوەی خۆیان لە پاڵەوانێتی سوپەرلیگ راگەیاند.
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، وەک حەوتەم یانە بەشێوەیەکی فەرمی کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە راگەیاند و بووە یەکەم یانەی ئیسپانی لە پاڵەوانێتییەکە بچێتە دەرەوە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دەڵێت " ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ئەو بڕیارەی کە خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بکشێنێتەوە و چوونە نێو ئەو پڕۆژەیە رەتدەکاتەوە".
رۆخی بلانکۆس گوتی " رۆژی دووشەممەی رابردوو بڕیارییاندا بچنە پاڵ پرۆژەکە، بەڵام لە وەڵامی ئەو بارودۆخەی هاتە پێشەوە ئەو بڕیارەیان هەڵوەشاندەوە".
لەلایەکی دیکەوە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی، بەهەمان شێوەی 6 یانەکەی ئینگلتەرا و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە راگەیاند.
کشانەوەی ئەم دوو یانەیە لەکاتێکدا پێشتر 6 یانەی ئینگلتەرا خۆیان کشاندەوە و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سوپەرلیگیش دواخستنی پاڵەوانێتییەکەی بۆ کاتێکی نادیار راگەیاند.
ئەو یانانەی تاوەکو ئێستا لە پاڵەوانێتییەکەدا ماون، ریال مەدرید، بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و میلانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ