رووداو دیجیتاڵ
رۆژی دووشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، کەریم بنزیما ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یادی لە دایکبوونیدا وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
بنزیما دوای وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی گوتی " من هەموو هەوڵێکمدا، هەڵەکرا بۆ ئەوەی بگەمە ئەو شێونەی ئەمڕۆ لێی دەژیم، شانازی بە کاروانەکەمەوە دەکەم، چیرۆکەکەم نووسییەوە و ئێستاش چیرۆکەکەم کۆتاییهات."
وازهێنانی بنزیما لە یاریی نێودەوڵەتی کاردانەوەی زۆری بەدواداهات، میدیای فەرەنسا دەڵێت " یاریزانەکە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا هەیە، بەتایبەت کە ئامادەبوو بۆ یارییکردن بەڵام بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال بانگهێشتنەکرا، بۆیەش یاریزانەکە بڕیاری وازهێنانی دا."
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت " بنزیما لە یەک کاتدا ئامادەیە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە و بگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردەکە، ئەویش ئەو کاتەیە کە زینەدین زیدان ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا."
پێشتر نوێل لۆ گرێت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا رایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا داهاتووی دیدێ دیشام یەکلادەکەنەوە، سەرچاوەکانیش باس لەوەدەکەن کە زیدان دەستەوارەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە و ئامادەیە ببێتە راهێنەری فەرەنسا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ