فەرەنسییەکی دیکە بووە پاڵەوانی گەڕێکی تور دێ فرانس

20-07-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تیبو پینوا ، پایسکلسواری فەرەنسی
A+ A-

رووداو - هەولێر

رکابەرییەکانی گەڕی چواردەیەمی پاڵەوانێتی پایسکلسواریی تور دێ فرانس، پاڵەوانێکی دیکەی فەرەنسای بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی تیبو پینوا پلەی یەکەمی گەڕەکەی بردەوە.

رکابەرییەکانی ئەم گەڕەی پاڵەوانێتییەکە سەخت و ئاڵۆزبوون، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی بەرزاییەکانی تاربێس بۆ تورمالێت بەڕێوەچوون و 2000 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەشداربووان رکابەرییان لەسەر بڕینی 117 کیلۆمەتر دەکرد.

دوای رکابەرییەکی زۆر پینوا توانیی پێش هەمووان بکەوێت و بە سێ کاژێر و 10 خولەک و 20 چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی و پلەی یەکەمی رکابەرییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، جولیان ئالافێلیپی پێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەکەش لە پلەی دووەم هات و ستیڤین کروسڤیکی هۆڵەندیش پلەی سێیەمی گەڕەکەی بردەوە.

دوای ئەنجامدانی ئەم گەڕەی پاڵەوانێتییەکە ماوەی 56 کاژێر و 11 خولەک و 29 چرکەیە، جولیان ئالافێلیپی فەرەنسی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەیە و بەرگری لە درێسی زەرد دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە