ڤیدیۆ؛ بایرن و دۆرتمۆند سەرکەوتنیان تۆمار کرد

20-06-2020
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

لە میانی یارییەکی گەڕی 33ی بوندێسلیگای ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەم وەرزە، میوانداری یانەی فرایبۆرگی کرد و توانی لەسەر زنجیرە سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت. 

یانەی بایرن هەستی بە هیچ گوشارێک نەدەکرد و ئەنجامەکە هیچی لە دۆخی ئەو نەدەگۆڕی, چونکە ێش ئەنجامدانی ئەم یارییە بەدەستهێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کردبوو، هەر بۆیە هەستی بە گوشار نەدەکرد و بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد.

 لە گێمی یەکەم لە رێگەی کیمیچ، لە خولەکی 15 گۆڵی پێشەکەوتنیان تۆمار کرد، پاشان نۆرەی لێڤاندۆڤێسکی هات دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی تۆمار کرد و ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 33 گۆڵ بەرز کردەوە، یانەی فرایبۆرگیش لە خولەکی 33 گۆڵێکی تۆمار کرد. 

لەم یارییەدا لێڤاندۆڤێسکی پێش لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهان کەوت، بە تۆمارکردنی 33 گۆڵ و دروستکردنی 4 گۆڵ، واتە لە 37 گۆڵ هاوبەشی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا مێسی بە تۆمارکردن و دروستکردن لە 35 گۆڵدا بەشداری کردووە.

گێمی دووەم ئەنجامەکە وەکو خۆی مایەوە و یانەی بایرن بە 3-1 بەسەر فرایبۆرگ سەرکەوت.

لەلایەی دیکەوە یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆند لە یاریی لووتکەی ئەم هەفتەیەی بۆندێسلیگا، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسەر لایپزیگ سەرکەوت، هەردوو گۆڵەکەش ئیرلینگ هالاند تۆماری کرد. 

بە هەفتەیەک بەر لە کۆتاییهاتنی یاریەکانی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا، یانەی بایرنی پاڵەوان، خاوەنی 79 خاڵە، هەرچی یانەی دۆرتمۆندیشە، بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ، پلەی دووەمی لەم وەرزە مسۆگەر کرد. لایپزیگیش بە 63 خاڵ لە پلەی سێیەم جێگیر بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە