عەلیڕەزا بەیرانوەند سکاڵا لە دژی پێرسپۆلیس تۆمار دەکات

20-01-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن عەلیرەزا بەیرانوەند
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی یانەی رۆیاڵ ئانتوێرپی بەلجیکی، سکاڵای لە دژی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی یانە ئێرانییەکە مافە داراییەکانی نەداوە.

بەپێی هەواڵی میدیای ئێران، بەیرانوەند سکاڵای لەلایەن لیژنەی تایبەت بە یاریزان و راهێنەران لە فیفا تۆمارکردووە، بەهۆی کە ئەو مافانەی یاریزانەکەیان نەداوە کە لەلای یانەکە ماون، لیژنەکەی فیفاش لەو بارەیەوە نامەیەکی بۆ یانەی پێرسپۆلیس ناردووە و داوای روونکردنەوە لە یانەکە دەکات.

ئەم داواکارییەی بەیرانوەند بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی لە کاتێکدایە، کە ئەو گۆڵپارێزە دوای ئەوەی پەیوەندیی بە یانەی رۆیاڵ ئانتوێرپی بەلجیکی کرد، 700 هەزار دۆلار درایە یانەی پێرسپۆلیس.

عەلیڕەزا بەیرانوەند 5 ملیار و 70 ملیۆن تمەنی ئێرانیی لای یانەی پێرسپۆلیس ماوە، کە دەکاتە نزیکە 231 هەزار دۆلار و تاوەکو ئێستا نەدراوەتە یاریزانەکە.

بەیرانوەند لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئاستەکەیەوە لەلایەن میدیای ئێرانەوە رەخنەی لێگیرا، بەڵام لە یاریی رابردوودا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرت و لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی خێنتیان بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە