ڤیدیۆ؛ خولی پۆرتوگال دەستیپێکرد و بێنفیکاش 5 گۆڵی تۆمارکرد

19-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
.
.
A+ A-

رووداو - دیجیتال 

خولی یانەکانی پۆرتوگال دەستیپێکرد و یانەی بێنفیکای دووەمی وەرزی رابردوو لە یەکەم دەرکەوتنیدا گۆڵبارانی یانەی فامیلیکاوی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

یارییەکە لە یاریگەی مونیسیپال 22ـی یۆنیۆ کرا، لە خولەکی 19 لوکا ڤالشمیدتی ئەڵمانی لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولی پۆرتوگال یەکەم گۆڵی بۆ یانەی بێنفیکا هێنا، دواتر لە خولەکی 21 ئێڤێرتۆن سۆزای بەرازیلی کە ئەمیش یاریزانێکی نوێیە لە یانەکەدا گۆڵی دووەمی کرد، ئینجا ئالیخاندرۆ گریماڵدۆ گۆڵی سێیەمی هەر لە نیوەی یەکەمدا کرد، رافا سیلڤا و لوکا ڤالشمیدت دوو گۆڵی دیکەیان لە نیوەی دووەمدا تۆمارکرد.

دوای گۆڵەکانی بێنفیکا، یانەی فامیلیکاویش تاکە گۆلەکەیان لە رێگەی جوجاوە تۆمارکرد.

بێنفیکا لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا تووشی شکستێکی گەورەی ئەوروپی بوو، دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ماڵئاواییکرد و نەیتوانی بگاتە قۆناخی کۆمەڵەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە