رووداو دیجیتاڵ
کەریم بنزیما، هێرشبەری فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید دەڵێت " خەون بەبردنەوەی باڵۆن دۆرەوە دەبینم"، بەڵام راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئاشکرای دەکات کە ئەو یاریزانە ئەگەر شایستەش بێت ناتوانێت خەڵاتەکە بباتەوە.
بنزیما لەلێدوانێکدا بە کەناڵ پلەسی فەرەنسیی گوت " بردنەوەی باڵۆن دۆر خەونی منداڵیمە، زۆر یاریزانی هاوشێوەی رۆناڵدۆ و زیدان زۆریان پێشکێشی ریال مەدرید کردووە و تۆپی زێڕیان بردووەتەوە."
کەریم زیاتر دەڵێت " ئێستا بیر لەبردنەوەی خەڵاتەکە دەکەمەوە و بە دووری نابینم."
بنزیما ناوی لە لیستی 30 بەربژێرەکەی فرانس فۆتبۆڵ دایە بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام پێی راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای کەریم بنزیمایە بەهۆی ئەو رووداوەی هەڕەشەکاری سێکسی کە بەرامبەر ماتیۆ ڤالبوێنا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا کردی.
بەپێی راپۆرتەکە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی بردنەوەی باڵۆن دۆر ئەوەیە کە ئەو یاریزانەی خەڵاتەکەی پێدەدرێت، پێویستە هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نەبێت و لە یاسای یاریی خاوێنیشدا بێ کێشەبێت، بۆیەش بەهۆی ئئەو کێشەیەی کە لەگەڵ ڤالبوێنا هەیبوو، یاریزانەکە ناتوانێت خەڵاتەکە بباتەوە.
دوایین یاریزانی فەرەنسی کە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردبێتەوە، زینەدین زیدان بووە لە 1998.
کەریم بنزیما، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ریال مەدرید و فەرەنسا پێشکێشیدەکات، بەشێکی هاندەران و شرۆڤەکارانی وەرزشی بە پاڵێوراو بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر ناوی دەبەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ