لالیگا.. ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ رایۆ ڤاییکانۆ

18-09-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رایۆ ڤاییکانۆ رادامێل فالکاو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دوێنێ یانەی کادیز لە دەستپێکی گەڕی پێنجەمدا لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە، ئەمڕۆ 4 یاری دیکەی ئەو گەڕەی لالیگا ئەنجام دەدرێن، کە یاری ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو یاریی لووتکە دەبێت.
 
رایۆ ڤاییکانۆ و خیتافی کاژێر 15:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یەکەم یاری ئەمڕۆی لالیگا ئەنجام دەدەن، کە رایۆ ڤاییکانۆ ئەمڕۆ رووداوێکی مێژوویی بەخۆیەوە دەبینێت و رادامێل فالکاوی ئەستێرەی کۆلۆمبی بۆ یەکەمجار بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری دەکات، کە بەناوبانگترین یاریزانە لە مێژووی ئەو یانەیەدا.
 
یاریگەی واندا میترۆ پۆلیتانۆ لە مەدرید میوانداری یاریی لووتکەی ئەمڕۆ لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئاتلێتیک بیلباو دەکات.
 
ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بە 10 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییدایە، چاوەڕوان دەکرێت لە هێڵی هێرشبەردندا پشت بە لویس سوارێز و هەردوو یاریزانە نوێیەکەی، ئانتوان گریزمان و ئانخێل کۆریا ببەستێت. لە کاتێکدا بیلباویش کە 8 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە، بۆ ئەم یارییەدا دەتوانێت سوود لە تواناکانی تەواوی یاریزانە سەرەکییەکانی وەربگرێت.
 
یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
رایۆ ڤاییکانۆ - خیتافی 15:00
ئاتلێتیکۆ مەدرید - ئاتلێتیک بیلباو 17:15
ئێلچێ - لێڤانتی 19:30
ئالاڤێش - ئۆساسۆنا 22:00

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە