4 وڵات ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه‌ میوانداری مۆندیالی 2030 بكه‌ن

18-07-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ پێشهاتێكی نوێدا، 4 وڵاتی ئه‌مریكای باشوور ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه‌ مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 وه‌ربگرن.

سه‌رۆكه‌كانی هه‌رچوار وڵاتی، ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای و پاراگوای و چیلی له‌ سانتای ئه‌رجه‌نتینی رێككه‌وتنێكیان مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ دۆسیه‌یه‌ك پێشكه‌شی فیفا بكه‌ن و تێیدا داوا بكه‌ن به‌ هاوبه‌شی میوانداری مۆندیالی 2030 بكه‌ن.

سه‌رۆكی پاراگوای ماریۆ ئه‌بدۆ بینیتز و سه‌رۆكی چیلی سباستیان بینیرا و سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین ماوریسیۆ ماكری و سه‌رۆكی ئۆرۆگوای تاباری فازكێز له‌ میانی به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی لوتكه‌ی مێركۆسۆر (بازاڕی هاوبه‌شی باشوور) ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان مۆركرد و هه‌موویان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و چوار وڵاته‌ پێكه‌وه‌و به‌ هاوبه‌شی ده‌توانن به‌ سه‌ركه‌وتوویی میوانداری مۆندیال بكه‌ن.

چیلی به‌فه‌رمی بووه‌ به‌شێك له‌ دۆسیه‌ی هاوبه‌شی نێوان وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور، بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، كه‌ پێشتر هه‌رسێ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای و پاراگوای له‌ ساڵی 2018 له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.

مۆندیالی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مۆندیالی 2026یش به‌ هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیكه‌وه‌ میوانداری ده‌كرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە