لە کۆپا ئەمریکا ئەرجەنتین یاری هەیە

18-06-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن کۆپا ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆپا ئەمریکا دوو یاری دەکرێن و ئەرجەنتین ئەرکی زەحمەتە و بەرامبەر ئوروگوای یاریدەکات.

کاژێر 00:00 بە کاتی باشووری کوردستان هەڵبژاردەی چیلی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریدەکات.

لە یارییەکی دیکەشدا کاژێر 3:00 بەرەبەیان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکی زەحمەتدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوروگوای یاریدەکات.

هەردوو هەڵبژاردە هیچ یاریزانێکیان پێکانیان نییە و هیچ یاریزانێکیش سڕ نەکراوە، ئەمجارەش لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز بەیەکدەگەنەوە و بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.

ئەرجەنتین لە یاری یەکەمیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلی بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوو، ئوروگواش یەکەم یارییە ئەنجامی دەدات.

مێژووی رووبەڕوبوونەکانی ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە بە بردنەوەی 87 یاری، ئوروگوای 57 یاری بردووەتەوە و لە 45 یاریشدا یەکسانبوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە