ڤیدیۆ؛ فلیک تووڕە و ناڕازییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هانزی فلیک
هانزی فلیک
نیشانەکردن هانزی فلیک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە ئاستی تیپەکەی ناڕازییە و دەڵێت "هەرگیز چاوەڕێی ئەم ئاستە خراپەم نەدەکرد و زۆر هەڵەمان کرد."
 
بارسێلۆنا لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی لالیگادا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یارییکرد و هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون، خراپی ئاستی بارسێلۆنا لە یارییەکەدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 
لە دوای یارییەکە هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "دەکرێت بەراستگۆیی قسەبکەین، یارییەکە بۆ ئێمە زۆر سەیر بوو، تەنانەت نەگەیشتینە ئەو ئاستەی کە ئێمە دەمانویست، یاریکردنمان بە تۆپ باش نەبوو، لەنیوەی یەکەمدا چەند هەڵەیەکمان کرد، ئاستمان ئەوە نەبوو کە زۆربەی کات ئەنجامی دەدەین، بۆیە لە یارییەکەدا باش نەبووین، پێویستە قسەی لەبارەوە بکەین و دۆخەکە بگۆڕین."
 
راهێنەری بارسا زیاتر قسەیکرد و دەڵێت "زۆر شتی لەمشێوەیە روودەدەن، بەڕێکەوت دەبینیت تیپێک بەمشێوەیە یاری بکات، هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم تیپەکەم بەمشێوەیە خراپە یاری بکات، بەڵام ئەوە روویدا، دەبێت لەسەری بوەستین و بەرەوپێشە بچین، یەک یارییە، باشترین شت ئەوەبوو کە لە کۆتاییدا خاڵێکمان بەدەستهێنا، ئەوە باشترین سیناریۆی دوای یارییەکەیە، بەڵام دڵخۆش نین، یاریزانەکان دڵخۆش نین، هەمووان دڵخۆش نین، پێموایە هەمووان دەتوانن باشترین لە یارییەکەی ئەمڕۆ یاری بکەن."
 
فلیک لەبارەی ئەوەی هەڵەی کوندێ بووە هۆکاری یەکسانبوون لە یارییەکەدا؟ گوتی "ئەوە ئەنجامی تەواوی یارییەکە بوو، هەڵەی زۆرمان هەبوو، پاسی هەڵەمان زۆر بوو، زۆرجار تۆپمان لەدەستدا، بڕیاری هەڵەماندا، پەیوەندی بە کارتی سوور و هەڵەی جول کۆندێوە نییە، بەرپرسیارەتییەکە لە ئەستۆی هەموو تیپەکەدایە."
 
بارسێلۆنا دوای یەکسانبوونی لە یارییەکەدا لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە مایەوە بە 34 خاڵ و سێلتا ڤیگۆ بەشێوەیەکی کاتی یازدەیەمە و خاوەنی 18 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە