جامی ئەفریقا.. بۆرکینا هیوای زۆرە و ئیسیۆپیاش بۆ ماڵەوە

18-01-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە یارییەکی دیکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا، هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناخی 16 و هەڵبژاردەی ئیسیۆپیاش بە دەستبەتاڵی گەڕایەوە ئەدیس ئەبابا.
 
یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، ئەمەش لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە کۆمەڵەی یەکەمدا.
 
لە خولەکی 24 هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ لە رێگەی سیریل بایالا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا وەڵامی ئیسیۆپیەکان گەیشت و لە خولەکی 50 جیتانیا کیبیدی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی هیوای هەڵبژاردەکەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بهێڵێتەوە.
 
بۆرکینا پلەی دووەمی مسۆگەرکرد و خاوەنی چوار خاڵە، ئیسیۆپیاش بەبێ خاڵ لە ریزبەندی کۆتاییە و ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە