لاوتارۆ مارتینێز باسی دەنگۆی رۆیشتن بۆ بارسێلۆنا دەکات

17-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لاوتارۆ مارتینێز
A+ A-

رووداو - هەولێر

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هاته‌ ده‌نگ که‌ باس له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌که‌ن.

لاوتارۆ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی تی وای سی ئه‌رجه‌نتینی ده‌ڵێت، من ئێستا له‌ پێناو درێسی ئینته‌رمیلان تیده‌کۆشم، هه‌مووان منیان خۆشده‌وێت و هه‌ست به‌دڵخۆشی ده‌که‌م له‌ یانه‌که‌دا.

هێرشبه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌که‌ زیاتر گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ باره‌ی منه‌وه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست لێی یانه‌ی بارسێلۆنایه‌، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ من به‌باشی ده‌رکه‌وتووم و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌م به‌رده‌وام بم.

لاوتارۆ مارتینێزی 22 ساڵ له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێکی به‌رز پێشکه‌شده‌کات، له‌ 24 یاریی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌کاندا 15 گۆڵی کردووه‌ و 3 ئاسیستی، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا باسی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌کرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە