ئاندرۆ رۆبەرتسۆن تووشی پێکان بوو

16-11-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
ئەندرۆ رۆبەرتسۆن بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول دووچاری پێکان بوو، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر لە خولەکی 79ی یاری سکۆتلەندا و دانیمارک لە بەستەرەکانی ئەژنۆی دووچاری پێکان بوو.
 
میدیاکانی نزیک لە یانەی لیڤەرپوول ئاشکرایان کرد: "ئاندرۆ رۆبەرتسۆن دوای ئەوەی لە بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکان بوو،نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، بۆیە تاوەکو خولەکی 79 بەشداری یارییەکەی کرد، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە گەڕایەوە نێو یاریگە و سوپاسی ئاندەرانی کرد".
 
بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ رۆبەرتسۆن بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی رابگەیێندرێت کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن بێبەش بێت.
 
ئەمجارە لە یاریی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکان لیڤەرپوول زیانی گەورەی بەرکەوت، دوای ئەوەی سادیۆ مانی لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەی سەنیگال تووشی پێکان بوو، هەروەها جۆردان هێندەرسۆنیش لە راهێنانەکانی ئینگلتەرا تووشی پێکان بوو، رۆبەرتسۆن دەبێتە سێیەم یاریزانی لیڤەرپوول کە دووچاری پێکان بوو.
 
شەممەی داهاتوو لیڤەرپوول لە یاریگەی ئانفێڵد رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا لیڤەرپول لە دوو یاریی رابردوو لە پرێمەرلیگ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، لە بەرامبەر برایتۆت لە ئانفێڵد یەکسان بوو، هەروەها لە دوایین یاریدا بەرامبەر وێستهام دووچاری یەکەم شکستی ئەم وەرزە بووەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە