ئامارەکانی شکستەکەی گواردیۆلا و سەرکەوتنە مێژووییەکەی لیۆن

16-08-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆن
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیۆنی فەرەنسی ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراوی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا تۆمارکرد، دوا ئەوەی یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزیی بەسەرکردایەتی پێپ گواردیۆلا کردە دەرەوە.

لیۆن بەو بردنەوەیە ژمارەی یانە فەرەنسییەکانی لە قۆناخی پێشکۆتاییدا کردە دوو یانە و چەند ئامارێکی نوێش لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکران.

ئامارەکانی دوای یارییەکە.

- لە دوای 2012-2013ـەوە یەکەمجارە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەکان بە تەنیا هی دوو وڵاتبن، کە ئەو کاتە بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا، بایرن میونشن و دۆرتموند لە ئەڵمانیا گەیشتنە پێشکۆتایی و بایرن بووە پاڵەوان.

- یەکەمجارە لە مێژوودا لە دوای جامی یەکێتی ئەوروپای وەرزی 1992-1993 دوو یانەی فەرەنسی دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی، ئەو کاتە پاریس و ئوکسێر گەیشتبوون.

- یەکەمجارە لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا دوو یانەی فەرەنسی ( لیۆن و پاریس)، لە یەک وەرزدا دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی.

- لیۆن جاری دووەمە دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێشتر لە وەرزی 2009-2010 بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی چووندا 1-0 و لە یاریی گەڕانەوەشدا 3-0 دۆڕا.

- لیۆن سێیەمجارە دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان، دووجار چامپیۆنزلیگ، جارێک یۆرۆپالیگ، زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکەی فەرەنسا.

- لە وەرزی 1995-1996ـەوە یەکەمجارە یانەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ نین.

- یەکەمجارە لە دوای 1990-1991ـەوە، یانەکانی ئیسپانیا، ئیتالیا و ئینگلتەرا ناتوانن بگەنە قۆناخی پێشکۆتایی.

- پێپ گواردیۆلا لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری مانچێستەر سیتی نەگەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی، سێجار لە قۆناخی هەشت و جارێکیش لە قۆناخی 16 دەرکراوە.

- گواردیۆلا سێ یاریی بەرامبەر لیۆن وەک راهێنەری مانچێستەر سیتی ئەنجامداوە، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە 1 یەکسانبوون و 2 دۆڕان.

- ماکسوێل کۆرنێ دوایین چوار گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا، هەمووی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بووە.

- موسا دێمبێلی لە چامپیۆنزلیگدا 7 گۆڵی کردووە، 4 گۆڵی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بووە.

- هەریەکە لە ماکسوێل کۆرنێ و موسا دێمبێلی 4 گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر مان سیتی کردووە، لەو کاتەوەی گواردیۆلا بووەتە راهێنەری یانەکە، تەنیا مێسی ئەو ژمارەیەی گۆڵی لە یانەکە کردبوو.

- موسا دێمبێلی یەکەم یاریزانە 2 گۆڵ یان زیاتر وەک یاریزانی یەدەگ لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر مان سیتی بکات.

- دێمبێلی سێیەم یاریزانی لیۆنە، بە یەدەگ بەشداریی بکات و 2 گۆڵ یان زیاتر لە چامپیۆنزلیگدا تۆماربکات، دوای فرێد و نیلمار.

- یاریی پاریس سانجێرمان و لایپزیگ، لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رۆژی 18ـی ئەم مانگە دەکرێت.

- یاریی بایرن میونشن و لیۆن، لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رۆژی 19ـی ئەم مانگە دەکرێت.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە