ڤیدیۆ؛ پاراگوای گەڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر بۆلیڤیا کرد

15-06-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

هەڵبژاردەی پاراگوای لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە کۆپا ئەمریکا ئەنجامێکی گەورە و گرنگی بەسەر بەسەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیادا تۆمارکرد، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.

ئەم یارییە لە کۆمەڵەکەدا زۆر گرنگ بوو، چونکە ئەوەی بیبردایەتەوە بە رێژەیەکی زۆر دەگەیشتە قۆناخی داهاتوو، بەو پێیەی کە ئەرکی هەردوو تیپ لە یارییەکانی داهاتوویاندا زۆر قورسە و دەبێت بەرامبەر بە ئەرجەنتین، چیلی و ئۆرۆگوای یاری بکەن، بۆیە بردنەوە و یەکلاکردنەوەی ئەم سێ خاڵە، هیوایەکی زۆری بۆ تیپی براوە دەهێنا.

هەرچەندە سەرەتا ئیروین ساڤیدرا گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی بۆلیڤیا تۆمارکرد، بەڵام ئەم گۆلە نەبووە یارمەتیدەر بۆ بردنەوەی خاڵەکانی یارییەکە، لە نیوەی دووەمدا پاراگوای سێ گۆلیان لە رێگەی رۆمێرۆکانەوە تۆمارکرد، دوای ئەوەی ئالیخاندرۆ رۆمێرۆ گۆڵی یەکەمی کرد، ئینجا ئانخێل رۆمێرۆ دوو گۆڵی دیکەشی بۆ پاراگوای هێنا و یارییەکەشیان 3-1 بردەوە.

بۆلیڤیا لە رۆژی شەممە بەرامبەر بە چیلی یاری دەکات و پاراگوایش پشوو وەردەگرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە