نایکی دەیەوێ ئێمباپێ بباتە لیڤەرپوول

15-04-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ لیڤەرپوول
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەی سەنی بەریتانی، هەواڵێکی خۆشی بە جەماوەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی راگەیاند، کە تایبەتە بە ئەگەری گرێبەستکردنی ئەو یانەیە لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان.

سەن باس لەوە دەکات، کە کۆمپانیای زەبەڵاحی نایکی، کە سپۆنسەرێکی نوێی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە، بەڵێنی بە بەرپرسانی یانەی رێدز داوە هەموو هەوڵێکی بخاتەگەڕ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریزەکانی.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە سادیۆ مانێی هێرشبەری سەنیگالی دەیەوێ ریزەکانی لیڤەرپوول بەرەو ریال مەدریدی ئیسپانی جێبهێڵێت و تەنانەت دەگوترێت مانێ بەڵێنی بە زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید داوە بچێتە ریزەکانی تیپەکەی، بۆیە پێویستە لیڤەرپوول بە زووترین کات گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی دیکە بکات بۆ جێگرتنەوەی مانێ، کە وادیارە نایکی دەیەوێت ئێمباپێ ئەو یاریزانە بێت.

رۆژنامەی سەن، لەو بارەیەوە دەڵێت "نایکی ئامادەیە لەجیاتی لیڤەرپوول بەشێک لە مووچەی ئێمباپێ بدات".

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "بێگومان یارمەتیدانی لیڤەرپوول لە لایەن کۆمپانیایەکی گەورەی وەک نایکییەوە، ئەرکی بەدەستهێنانی تواناکانی ئێمباپێ ئاسانتر دەکات، بەڵام تاکە کێشە ئەوەیە کە یاریزانەکە زۆر حەزدەکات بچێتە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە