رووداو دیجیتاڵ
لە سلێمانی خولێک بۆ راهێنەرانی یاریی لەشجوانی ئەنجام دەدرێت، کە یەکێتیی لەشجوانیی سلێمانی بە یارمەتی یەکێتیی لەشجوانیی عێراق لەسەر ئاستی سلێمانی ئەنجامی دەدات.
د.رێبەرند کامەران، بەڕێوەبەری خولەکە، بە رووداوی راگەیاند، کە ئەو راهێنەرانەی پێشتر بەشدارییان لە خولی C کردووە و دواتر B ئینجا دەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن، کە لە ئاستی Aـە.
ئەو گوتی "ئەم خولە بۆ ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و تایبەتە بە وانە تیۆرییەکان، لەدوای ئەوە کاتێکی دیکەیان بۆ دیاری دەکرێت بۆ وانە پراکتیکییەکان".
د.رێبەرند کامەران، روونکردەوە "ئەوەی لەم خولە دەربچێت بڕوانامەی Aـی وەردەگرێت و مافی ئەوەی دەبێت ببێتە راهێنەر لەنێو هۆڵە وەرزشییەکانی لەشجوانیدا".
بەڕێوەبەری خولەکە زیاتر گوتی "ئەوانە ستانداردی یارییەکەن و راهێنەران دەبێت لە ئاستی Cـیەوە دەستپێبکەن و بە Bـیدا تێپەڕن، ئینجا دەگەنە ئاستی A.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ