جامی ئەفریقا.. مالاوی دووەم سەرکەوتنی مێژووی تۆمارکرد

15-01-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی مالاوی دواکەوتنی خۆی گۆڕی بۆ سەرکەوتن و لە هەڵبژاردەی زیمبابوێی بردەوە.
 
لە یاریگەی کۆیکۆنگ لە شاری باکۆسام، هەڵبژاردەی مالاوی بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر هەڵبژاردەی زیمبابوێدا تۆمارکرد، هەرچەندە لە سەرەتاوە گۆڵی لێکرا، بەڵام دواتر دوو گۆڵیان تۆمارکرد. 
 
لە خولەکی 38 ئیسماعیل وادی، گۆڵی یەکەمی بۆ زیمبابوێ هێنا، هەر لەو گێمەدا و دوای 5 خولەک گابادینیۆ مهانگۆ کە ئەستێرەی یارییەکە بوو گۆڵی یەکسانبوونی بۆ مالاوی هێنا.
 
لە خولەکی 58ـدا هەمان یاریزان واتا گابادینیۆ مهانگۆ گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، ئەم یاریزانە لە یانەی پیراتسی باشووری ئەفریقا یاری دەکات. 
 
ئەم دوو تیپە لە یاریی یەکەمدا دۆڕابوون، پێویستیان بە کۆکردنەوەی خاڵ هەبوو، بۆیە مالاوی کارەکەی کرد و سێ خاڵی بردەوە و پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتووە.
 
هەڵبژاردەی مالاوی پێشتر دووجار بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا کردووە، لە جاری یەکەمدا هیچ بردنەوەیەکی نەبوو، لە جاری دووەمدا لە سآڵی 2010 تەنیا یەک یاریی بردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە دووەم یاریی خۆیدا لە جامەکەدا، بردنەوەی دووەمی لە مێژوویدا تۆمارکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە