رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌مشه‌و 3 یاری دواخراوی خولی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه گرنگترینیان یاری لووتكه‌ی نێوان پاریس سانجێرمان و مۆناكۆیه.
دوو یاری له كاژێر 21:00 به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن؟، یه‌كه‌میان كه دواخراوی گه‌ڕی 16یه، له‌نێوان ئامیان و ستاد رێمس ده‌بێت و دووه‌میشیان له‌نێوان نیمس و رێن ده‌بێت و یارییه‌كه له گه‌ڕی 12ی لیگ وه‌ندا دواخرابوو.
یاری سێیه‌م یاری لووتكه‌یه، كه دواخراوی گه‌ڕی 15یه و پاریس سانجێرمانی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ده‌بێته میوانی مۆناكۆی هه‌شته‌م.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه به‌ر له 3 رۆژ له گه‌ڕی 20ی خوله‌كه‌دا ئه‌و دوو یانه‌یه له پاریس رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه‌و جوانترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ره‌نسایان ئه‌نجامدا و یارییه‌كه به 3 گۆڵ بۆ هه‌ردوولا یه‌كسانبوو.
پاریس سانجێرمان به 46 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه و 5 خاڵ له پێش مارسیلیای دووه‌مه و ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه بباته‌وه جیاوازی نێوان خۆی و مارسیلیا ده‌كاته 8 خاڵ. مۆناكۆش به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ