رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، ناوی دوایین سێ بەربژێری بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵات زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان راگەیاند، ئەوەی بۆ هەمووان جێگەی سەرنجە بوونی ناوی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینییە لە لیستی کۆتاییدا.
ئەمڕۆ فیفا بەشێوەیەکی فەرمی ناوی دوایین سێ یاریزانی بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتەکە راگەیاند، کە هەریەکە لە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەرمەیامی و کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرە و گۆڵکاری فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە دەکەن.
بەپێی راگەیێنراوی فیفا یاریزانەکە لەبەر ئەم هۆکارانە بەربژێر کراون.
* ئێرلینگ هالاند
پاڵەوانی پرێمەرلیگ
پاڵەوانی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا
پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ
خەڵاتی لاپچینی زێڕ لەسەر ئاستی ئەوروپا
گۆڵکاری پرێمەرلیگ
باشترین یاریزانی ئینگلتەرا
باشترین یاریزانی لاو لە ئینگلتەرا
* لیۆنێل مێسی
بردنەوەی خولی فەرەنسا
دروستکردنی زۆرترین گۆڵ لە خولی فەرەنسا
ناوی لە پێکهاتەی وەرزی خولی فەرەنسادایە
* کیلیان ئێمباپێ
بردنەوەی خولی فەرەنسا
گۆڵکاری خولی فەرەنسا
باشترین یاریزانی فەرەنسا
خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزان، 15-1-2024 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بەڕێوەدەچێت و بەدەنگی راهێنەری هەڵبژاردەکان، کاپتنی هەڵبژاردە، رۆژنامەڤانانی وەرزشی و ئەو هاندەرانەی لەسەر ماڵپەری فیفا دەنگدەدەن باشترین یاریزان دیاریی دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ