بەهێزترین یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020

14-11-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 بە ئەنجامدانی چەند یارییەک دەستپێدەکەنەوە، بەهێزترین رکابەریش لە کۆمەڵەی هەشتەمە، کە لەنێوان تورکیا، فەرەنسا و ئایسلاندە.

کاژیر 20:00 سەرەتای یارییەکانی ئەمڕۆ بە یاری نێوان تورکیا و ئایسلاند دەستپێدەکات، کە یارییەکە لە تورکیا دەکرێت و هەڵبژاردەکە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیە بە 19 خاڵ، بەجیاوازی گۆڵ لەپێش فەرەنسایە و ئایسلاندیش پلەی سێیەمی گرتووە بە 15 خاڵ.

کاژێر 22:45 هەر لەم کۆمەڵەیەدا، فەرەنسای پاڵەوانی جیهان لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری هەڵبژاردەی مۆڵدۆڤا دەکات.

لە هەمان کاتدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکە میوانداری لیتوانیا دەکات، کە ئێستا هەڵبژاردەکە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمە بە 11 خاڵ و پێویستییەکی زۆری بە سێ خاڵی یارییەکە هەیە.

لە یارییەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری هەڵبژاردەی مۆنتینیگرۆ دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە