هێندەرسن: چوونم بۆ سعودیە هەڵەبوو

14-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جۆردن هێندەرسن، یاریزانی ئینگلیزی و ناوەڕاستکاری یانەی ئایاکس ئەمستەردام، دانبەوەدا دەنێت کە هەڵەیکردووە لە بەجێهێشتنی ئەوروپا و دەڵێت "چوونم بۆ سعودیە هەڵەبوو".
 
هێندرسن ماوەی چەندین ساڵ لە لیڤەرپوول یاریدەکرد و وەک کاپتنی یانەکە نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە. هاوینی رابردوو چووە سعودیە و پەیوەندی بە یانەی ئیتیفاقەوە کرد. سەرەڕای مووچە زۆرەکەی لەو یانەیەدا کە نزیکە 350000 پاوەند بوو لە هەفتەیەکدا، بەڵام دوای تەنیا شەش مانگ هێندرسن سعودیەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئایاکس ئەمستەردامی هۆڵەندییەوە کرد. 
 
هێندرسن لەبارەی جێهێشتنی سعودیە و پەیوەندیکردن بە ئایاکسەوە دەڵێت "من ئێستا ئەوەم بۆ دەرکەوت کە تۆپی پێ لە خوێنمدایە. خولی سعودی لە گەشەسەندندایە، بەڵام لەگەڵ من ناگونجێت و چوونم بۆ ئەوێ هەڵەبوو. من ئێستا لەگەڵ پرۆژەکەی ئایاکس دڵخۆشم."
 
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنجامەکانی ئایاکس لەگەڵ هێندرسن باش نین، بەشێوەیەک کە لەو حەوت یارییەی یاریزانە ئینگلیزییەکە بەشداری تێدا کردووە، ئایاکس تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە، دوو جار تووشی شکست هاتووە و چوار یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە