رووداو – هه‌ولێر
رۆناڵدینیۆ ئه‌ستێره‌ی ناودار و پێشووی تۆپی پێی به‌رازیل، ده‌ڵێت مێسی باشترین یاریزانی مێژوو نییه، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین باشترین یاریزانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی.
رۆناڵدینیۆ له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا له مه‌كسیك، سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ، كه به مێسی درا، گوتی: "بۆ مێسی دڵخۆشم، ئه‌و هاوڕێی منه و ئێستاش بووه‌ته دروشمێك بۆ بارسێلۆنا".
گوتیشی: "حه‌ز به به‌راوردكاری ناكه‌م، چونكه ئه‌مه كارێكی زه‌حمه‌ته، به تایبه‌تی له بابه‌تی باشترینی مێژوو، چونكه مارادۆنا، پیڵێ و رۆناڵدۆش هه‌ن.
رۆناڵدینیۆ، كه وازی له یاریكردن هێناوه، ده‌ڵێت: "ناتوانم بڵێم مێسی باشترینی مێژووه، به‌ڵام باشترینی سه‌رده‌می خۆیه‌تی".
رۆناڵدینیۆ له یارییه‌كی نمایشسازیی تێنسی تۆپی پێ "یارییه‌كی نوێیه" له مه‌كسیك ئاماده‌بوو، كه له ویلایه‌تی مۆریلۆس كرا و له‌وێدا ئه‌و به باڵیۆزی وه‌رزش و تایبه‌ت ده‌ستنیشانكرا.
رۆناڵدینیۆ به‌رامبه‌ر 5 هه‌زار كه‌سی ئاماده‌بوو، به یاوه‌ری بلانكۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك، كه ئێستا حاكمی ویلایه‌تی مۆریلۆسه، گوتی: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من، كه لێره‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ